Zana Natık Kerem
06 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2019
قودس ــ AA
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاھو رایگەیاند، لە کاتی سەرکەوتنی لە ھەڵبژاردنەکانی گشتی (پەرلەمان) کە بڕیارە لە ٩ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، پلانێکی دیکە لە کەناری رۆژئاوا جێبەجێ دەکات.
لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی "١٢"ی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاھو گوتی: "ئەگەر لە ھەڵبژاردنەکانی گشتی سەرکەوتن بەدەست بھێنین، ئەوا چەند بەشێک لە کەناری رۆژئاوا دەخەینە پاڵ ئیسرائیل".
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشدا لە ئێستادا تاوتوێی جێبەجێکردنی سەروەریی ئیسرائیل بەسەر مەعالییە ئەدومیم دەکەن کە گەورەترین جوولەکەنیشنە لە کەناری رۆژئاوا و ناوچەکانی دیکە و گوتی: "ئاسایشمان و ناوچەی جوولەکە و سامرە کە ناسراوە بە جوولەکەی کەناری رۆژئاوا بە بیست جار گرنگترە لە غەززە".
سەبارەت بە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی گشتی (پەرلەمان) بێنیامین ناتانیاھو گوتی: "تاکە رێگە بۆ ئەوەی راستڕەو لە دەسەڵات و حکومڕانیکردن بەردەوام بێت ئەوەیە لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمجارەدا دەنگ بە پارتی لیکود بدرێت".
لەبارەی کەرتی غەززەشەو بێنیامین ناتانیاھو گوتی: "ئاواتەخوازین رەوشی غەززە ھیۆر ببێتەوە، ئەگەر نا و پێویست بکات، ئەوا بە ھێز مامەڵە دەکەین لە جەنگی ٢٠١٤وە تا ئێستا ھیچ ئیسرائیلییەک نەکوژراوە".