Hemın Othman Mohammed
03 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2016
سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵته‌نبێرگ رایگه‌یاند "جه‌نگی سارد بووه‌ته مێژوو و پێویسته به‌و شێوه‌یه‌ش بمێنێته‌وه".
له لێداونێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی "Bild am Sonntag"ی ئه‌ڵمانی، ستۆڵته‌نبێرگ ئاماژه‌ی به‌وه كرد، لووتكه‌ی ناتۆ كه هه‌فته‌ی داهاتوو له وارسۆی پایته‌ختی پۆڵەندا ساز ده‌كرێت، كه‌وتووه‌ته كاتێكه‌وه كه له رووی ئه‌منییه‌وه گرنگه.
ستۆڵته‌نبێرگ باسی له‌وه كرد كه رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و پشێوی پێشبینی نه‌كرا بوونه‌ته‌وه، له‌ناو ئه‌وانه‌شدا رووسیا كه ئاماده‌ی به‌كارهێنانی هێزه بۆ گۆڕانكاری له سنووره‌كاندا.
سكرتێری گشتیی ناتۆ، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ناتۆ بیری له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه رووبه‌ڕووی رووسیا ببێته‌وه و گوتی: "جه‌نگی سارد بووه‌ته مێژوو و پێویسته به‌و شێوه‌یه‌ش بمێنێته‌وه".
هاوكات ستۆڵته‌نبێرگ ئاماژه‌ی به شه‌ڕو پشێوییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا كرد، كه بوونه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی تیرۆر و ده‌ربه‌ده‌ربوونی هاووڵاتییان، ئه‌وه‌یشی به هه‌ڕه‌شه ناوزه‌ند كرد.