Ömer Tuğrul Çam
18 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2021
بڕۆكسڵ – AA
سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ "كوشتنی ١٣ هاووڵاتی توركیا"ی له گاره سەرکۆنە کرد و پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی گه‌لی توركیا كرد.
یانس ستولتنبێرگ دوای دانیشتنەکانی رۆژی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌زیرانی به‌رگریی وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ كه له رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه بەڕێوەدەجێت و دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی ئه‌نجامدا.
سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی شه‌هیدكردنی ١٣ هاووڵاتی توركیا له گاره له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه، رایگه‌یاند "به‌توندترین شێوه‌ی ئیدانه‌ی به‌رپرسیارانی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه ده‌كه‌ین. هاوپه‌یمانانمان و وه‌زیرانی به‌رگریی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆیان ده‌ربڕی. هاوپه‌یمانان پشتیوانی گه‌لی توركیان".