Selen Temizer
02 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2022
برۆکسل - AA
گرووپی شەڕکەری پێشکەوتووی پاڵپشتیکراوی ناتۆ، مەشقکردنی بۆ ماوەی هەفتەیەک لە دووری نزیکەی ٦٠ کیلۆمەتر لە سنووری رووسیاوە ئەنجامدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە ناتۆوە وەگیراوە، سەربازە بەریتانییەکانی نێو گرووپی شەڕکەری پێشکەوتووی پاڵپشتیکراوی ناتۆ، چالاکییەکی مەشکردنیان بۆ ماوەی یەک هەفتە لە نزیک کەناری باڵتیكی رووسیا و لە دووری نزیکەی ٦٠ کیلۆمەتر لە شاری کالینینگراد کە دەکەوێتە نێوان پۆڵەندا و لیتوانیا، ئەنجامداوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو هێزانەی کە راسپێردراون بەم گرووپە شەڕکەرانەی سەربە ناتۆ بەشێوەیەکی سەرکەوتوو ئەم جۆرە چالاکییانە بۆ باشترکردنی تواناکانیان لەکاتی شەڕکردن لەپاڵ سەربازانی هاوپەیمانەکان ئەنجامدەدەن.
فەرماندەی پۆڵەندای گرووپی شەڕکەری پێشکەوتووی پاڵپشتیکراوی ناتۆ، کرایگ برۆیلس، ئاشكرای كرد کە رۆژانە مەشق و فێرکردنی تەقەکردنیان کردووە و کاریان لەسەر ئەوە کردووە کە پەیوەندیی نێوان گرووپەکانی ناتۆ کە هەریەکەیان خاوەنی توانایەکی جیاوازن، بەهێزبکەن.