Bayram Altuğ,Mohammed Baqi Hussein
05 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2018
جنێڤ - AA
ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ سەر بە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، پڕۆژه بڕیارێکی په‌سه‌ند كرد كه به توندی ئیدانه‌ی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات له لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌د له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات.
رۆژی هه‌ینی رابردوو، ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ سەر بە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر داوای به‌ریتانیا، به‌په‌له له‌باره‌ی دۆخی غوته‌ی رۆژهه‌ڵاته‌وه كۆبووه‌وه و به‌یانیی ئه‌مڕۆش له‌سه‌ر داوای رووسیا و به‌ریتانیا بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له پڕۆژه بڕیاره‌كه‌دا، جارێكی دیكه كۆبوونه‌وه.
له دانیشتنه‌كه‌دا پڕۆژه بڕیارەکە كه ئیدانه‌ی سه‌رجه‌م پێشێلكارییه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د له سووریا و به‌تایبه‌ت له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات ده‌كات، به 29 ده‌نگی به‌ڵێ و چوار دەنگی نه‌خێر و 14 ده‌نگی سپی په‌سه‌ندكرا.
پڕۆژه بڕیارەكه به‌توندی ئیدانه‌ی سه‌رجه‌م پێشێلكارییه‌كانی رژێم ده‌كات له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات.
له ره‌شنووسه‌كه‌ی به‌ریتانیادا، داواكراوه ده‌ستبه‌جێ بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ جێبه‌جێ بكرێت و هاوكاریی به‌په‌له‌ی مرۆیی بگه‌یه‌نرێته ده‌ستی خه‌ڵكی مەدەنی ناوچه‌كه و نه‌خۆش و برینداره‌كان بگوازرێنه‌وه بۆ ناوچه ئارامه‌كان.
هه‌روه‌ها پڕۆژه بریارەکە داواده‌كات پێشێلكارانی مافی مرۆڤ له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات سزابدرێن و لیژنه‌ی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌وردی له دواین پێشێلكارییه‌كان بكۆڵێته‌وه.
هاوکات ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ سەر بە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داواكارییه‌كانی رووسیای بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له پڕۆژه بریارەكهدا ره‌تكرده‌وه.