Meltem Bulur
05 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
توركیا داوای ده‌ستگیركردنی كاتیی و راده‌ستكردنه‌وه‌ی هاوسه‌رۆكی پێشووی رێكخراوی تیرۆریستی په‌یه‌ده\په‌كه‌كه، ساڵح موسلیم له ئه‌ڵمانیا كرد.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كانه‌وه دهستكهوتوون، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كان و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له وه‌زاره‌تی دادی توركیا نووسراوێكی سه‌باره‌ت به راده‌ستكردنه‌وه‌ی هاوسه‌رۆكی پێشووی رێكخراوی تیرۆریستی په‌یه‌ده\په‌كه‌كه، ساڵح موسلیم كه به پێی بڕیاری دادگای چواره‌می سزا قورسه‌كانی ئه‌نقه‌ره یه‌كێكه له تۆمه‌تبارانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مه‌یدانی كزڵای كه به هۆیه‌وه ٣٦ كه‌س كوژران و ٣٤٩ی دیكه‌ش برینداربوون، ره‌وانه‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌ڵمانیا كردووه.
له‌و بڕیاره‌ی دادگادا كه رۆژی هه‌ینی ئاراسته‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌ڵمانیا كراوه، داوای ده‌ستگیركردنی كاتیی و راده‌ستكردنه‌وه‌ی هاوسه‌رۆكی پێشووی رێكخراوی تیرۆریستی په‌یه‌ده\په‌كه‌كه، ساڵح موسلیم كراوه.
ساڵح موسلیم كه دوای ئه‌وه‌ی له پراگی پایته‌ختی کۆماری چیك ده‌ستبه‌سه‌ركرا، رۆژی ٢٧ی شوباتی رابردوو له لایه‌ن دادگای ئه‌و وڵاته‌وه بڕیاری ئازادكردنی درا، پێرێ له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌یی لایه‌نگرانی یه‌په‌گه\په‌كه‌كه‌دا كردبوو، گوتارێكی پێشكه‌شكردبوو.