Hemın Othman Mohammed
16 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2016
سەرۆكی لێژنەی لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە سووریا، سێرجیۆ پینیرۆ:
- "رێكخراوی تیرۆریستی داعش كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجام داوه و به‌رده‌وامه له‌سه‌ری".
- "تا ئێستا سێ هه‌زار و 200 ژن و كچی ئێزیدی له‌ژێر ده‌ستی داعشدان. سه‌ره‌ڕای ئێستا دوو ساڵ به‌سه‌ر داگیركردنی شنگال تێپه‌ڕده‌بێت له‌لایه‌ن داعشه‌وه، به‌ڵام هیچ شتێك نه‌كراوه بۆ ئازاد كردنی ئه‌و كه‌سانه. ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنیان ئه‌نجام نه‌دراوه".
سەرۆكی لێژنەی لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە سووریا، سێرجیۆ پینیرۆ رایگه‌یاند "رێكخراوی تیرۆریستی داعش، له سووریا كۆمه‌ڵكوژی دژ به ئێزیدیه‌كان و، تاوانی جه‌نگی ئه‌نجام داوە".
كۆمسیۆنه‌كه، راپۆرتی سه‌باره‌ت به تاوانه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌رهه‌ق به ئێزیدیه‌كان بڵاوكرده‌وه.
له‌و راپۆرته‌دا كه به وه‌رگرتنی لێدوان له 45 كه‌س ئاماده‌كراوه، كه پێكهاتوون له‌و كه‌سانه‌ی له ده‌ستی داعش هه‌ڵاتوون، له‌گه‌ڵ رابه‌رانی ئایینی، كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، پارێزه‌ران، قاچاخچیه‌كان، چالاكوانان و رۆژنامه‌نووسان، باس له‌وه كراوه كه رێكخراوی تیرۆریستی داعش كۆمه‌ڵكوژی به‌رامبه‌ر ئێزیدیه‌كان ئه‌نجام داوه.
سه‌رۆكی لێژنەكه سێرجیۆ پینیرۆ، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە شاری جنیڤ رایگه‌یاند "داعش كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجام داوه و به‌رده‌وامه له‌سه‌ری. هه‌موو ئه‌و ژن، منداڵ و پیاوه ئێزیدیانه‌ی له‌ده‌ستی داعشدان رووبه‌ڕووی مه‌ترسیه‌كی زۆر بوونه‌ته‌وه".
- "هێشتا سێ هه‌زار و 200 ژن و كچ، له‌ژیر ده‌ستی داعشدان"
پینیرۆ باسی له‌وه كرد كه دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، له 3ی ئابی 2014دا ده‌ستی گرت به‌سه‌ر ناوچه‌ی شنگالدا له عێراق، به زۆره‌ملێ ئێزیدیه‌كانی راپێچی سووریا كردووه و گوتی: "داعش ژنه ئێزیهدیهكانی كرده كۆیله سێكسی و، به‌شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات و ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌دات و ده‌یانكوژێت، له‌و رێگكهشهیهوه هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ئێزیدی ده‌دا".
هه‌روه‌ها گوتی: "تا ئێستا سێ هه‌زار و 200 ژن و كچی ئێزیدی له‌ژێر ده‌ستی داعشدان. سه‌ره‌ڕای ئێستا دوو ساڵ به‌سه‌ر داگیركردنی شنگال تێپه‌ڕده‌بێت له‌لایه‌ن داعشه‌وه، به‌ڵام هیچ شتێك نه‌كراوه بۆ ئازاد كردنی ئه‌و كه‌سانه. ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنیان ئه‌نجام نه‌دراوه. داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین هه‌ڵوێستێك له‌و باره‌یه‌وه نیشان بدات".
- "داوا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرێت رووداوه‌كان وه‌ك كۆمه‌ڵكوژی بناسێنیت"
هاوات پینیرۆ داوای له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌سه‌ر ئێزیدیه‌كاندا هێناویه‌تی وه‌ك كۆمه‌ڵكوژی بناسێنیت و، ده‌ست به ههڵمهتیك بكات بۆ رزگاركردنی ئه‌و ئێزیدیانه‌ی ژێر ده‌ستی داعش. به‌پێویستیشی زانی ئه‌و تاوانانه‌ی دژ به مرۆڤایه‌تی كراون له دادگای سزای نێوده‌وڵه‌تی تاوتوێ بكرێن.
- "ژنی ئێزیدی، به منداڵه‌كانیانه‌وه حه‌وت جار فرۆشراوه"
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه كچان و ژنانی ئێزیدی به گوێره‌ی شوو كردن و نه‌كردنیان له نێوان 200 بۆ هه‌زار و 500 دۆلار، چه‌ندینجار كرین و فرۆشتنیان پێوه كراوه. هه‌روه‌ها هاتووه "ژنێكی ئیزیدی به درێژایی 11 مانگ به منداڵه‌كانیه‌وه حه‌وت جار فرۆشراوه".
له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌یش كراوه كه ئێزیدیه‌كانی ژێر ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌لایه‌ن خێزانه‌كانیانه‌وه به پێدانی 10 هه‌زار بۆ 40 هه‌زار دۆلار، ئازاد كراون.