Hemın Othman Mohammed
11 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2016
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا تانژو بیلگیچ:"په‌سه‌ند كردنی لێدوانه‌كانی كۆمیسه‌ری باڵای مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، زیاد ره‌عد ئه‌لحوسه‌ین مایه‌ی قبووڵكردن نییه كه ده‌ڵێت وه‌ڵامێكی ئه‌رێنی ئه‌و داواكارییانه نه‌دراوه‌ته‌وه كه بۆ سه‌ردانی یه‌كه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ناوچه‌كانی باشووری خۆرهه‌لاتی ئانادۆڵو پێشكه‌شیان كردووه. چونكه ئه‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی له‌بواری مافه‌كانی مرۆڤدا كار ده‌كه‌ن ده‌توانن به‌ئاسانی سه‌ردانی ناوچه‌كانی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو بكه‌ن".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا تانژو بیلگیچ ئاماژه‌ی به‌وه كرد به‌نیگه‌رانییه‌وه له‌و روونكردنه‌وانه‌ی كۆمیسه‌ری باڵای مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، زیاد ره‌عد ئه‌لحوسه‌ین، ده‌ڕوانن كه سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له ناوچه‌ی باشووری خۆرهه‌ڵاتی توركیا و سه‌ردانی شانده‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ناوچه‌كه خستوویه‌ته‌ڕوو.
بیلگیچ، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه، داعش و دهههكهپه-جه دا، مافی ژیانی هاووڵاتییانی ناوچه‌كانی باشووری خۆرهه‌ڵاتی توركیا كه سه‌ره‌كیترین مافه پاراستوویه‌تی و زۆرترین تایبه‌تمه‌ندی نیشان داوه له پاراستنی هاوسه‌نگیی (ئازادی- ئاسایش) له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی گشتیی ئه‌نجامیان ده‌دات.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بیلگیچ، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا هه‌موو رێ و شوێنێكیان له چوارچێوه‌ی یاسادا گرتووه‌ته‌به‌ر و لە وەڵامی پرسیارێکدا گوتی: "په‌سه‌ند كردنی لێدوانه‌كانی كۆمیسه‌ری باڵای مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان زیاد ره‌عد ئه‌لحوسه‌ین مایه‌ی قبووڵكردن نییه، كه ده‌ڵێت وه‌ڵامێكی ئه‌رێنی ئه‌و داواكارییانه نه‌دراوه‌ته‌وه كه بۆ سه‌ردانكردنی یه‌كه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ناوچه‌كانی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو پێشكه‌شیان كردووه. چونكه ئه‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی له‌بواری مافه‌كانی مرۆڤدا كار ده‌كه‌ن ده‌توانن به ئاسانی سه‌ردانی ناوچه‌كانی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو بكه‌ن".
بیلگیچ هه‌روه‌ها لە کۆتاییدا گوتی: "له‌و باوه‌ڕه‌داین كه روونكردنه‌وه‌كانی كۆمیسه‌ری باڵای مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێز زیاد، ره‌نگدانه‌وه‌ی رۆحی هاریكاری نێوان توركیا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نییه له بواری مافه‌كانی مرۆڤدا و پشتی به زانیاری ناپێویست و بڕیاردانی پێشوه‌خت به‌ستووه. به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له به‌ڕێز زیاد ده‌كه‌ین سه‌ردانی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو بكات".