Sami Anwar Rashad Ahmed
06 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2021
نیویۆرک - AA
لە شاری نیویۆرک باکووری رۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، گرژی و ئاڵۆزی و دواجار پێکدادان لەنێوان لایەنگران و نەیارانی سەرۆکی پێشوو، دۆناڵد ترەمپ دروستبوو و پۆلیسی ناچارکرد ژمارەیەک کەس لە ھەردوولا، قۆڵبەست بكات.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، پێکدادانەکان لە گۆڕەپانی تایمز ناوەڕاستی شاری نیویۆرک، کاتێک لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ ویستوویانە درووشمێک کە نووسرابوو "ترەمپ لە ساڵی ٢٠٢٤ ئەمریکا رزگاربکە" بەرزبکەنەوە و لە بەرامبەردا، نەیارانی ترەمپ رێگرییان لێکردوون، درووستبووە.
ھاوکات، کەسانێکی ئەندام لە جوڵانەوەی "ژیانی رەشپێستەکان گرنگە" کە زۆر چالاکن لە کۆمەڵگای ئەمریکای ئەفریقایی، رێگرییان لە لایەنگرانی ترەمپ کرد و نەیانھێشت درووشمەکە بەرزبکەنەوە.
لای خۆیەوە پۆلیسی نیویۆرک، رێگری لە لایەنگرانی ترەمپ کرد و نەیھێشت درووشمەکە بەرزبکەنەوە و چەند کەسێكيشی لە ھەردوولا، قۆڵبەست کرد.