Fatma Esma Arslan
01 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2021
داکار- AA
لە نیجەر بەهۆی بارانی بەلێزمەوە، لافاو دروستبوو و تا ئیستاش ژمارەی قوربانییانی لافاوەکان گەیشتووەتە ٣٥ کەس.
بەرگریی شارستانی نیجەر لە راگەیەندراوێکدا نوێترین ئامارەکانی تایبەت بە زەرەر و زیانەکانی لافاوەکەی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە بەهۆی ئەو بارانە بەلێزمەیەی لە مانگی حوزەیرانەوە دەستی پێ کردووە تا ئێستا، دوو هەزار و ٥٠٠ خانوو ژێرئاو کەوتوون.
٢٦ هەزار و ٥٣٢ کەسیش بەهۆی لافاوەکەوە زەرەرمەندبوون، ٢٠ کەس بەهۆی داڕووخانی خانووەکانەوە و ١٥ کەسیش بەهۆی خنکانەوە گیانیان لەدەستداوە.
ساڵانە لە مانگی حوزەیرانەوە تا مانگی ئەیلوول، بارانی وەرزیی لە نیجەر دەبارێت و ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی لافاوەکان.
ساڵی رابردوو بەهۆی لافاوەوە، ٣٥٠ هەزار کەس زەرەرمەندبوون و ٧٣ کەسیش گیانیان لەدەست دا.