Betül Yürük,Mohammed Baqi Hussein
12 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2018
نیویۆرك - AA
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نیكی هالی، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه محه‌مه‌د بن سه‌لمانی به به‌رپرسیاری كوشتنی رۆژنامه‌نووسی سعوودی جه‌مال خاشقچی ناوبرد، كه وه‌ك "سه‌رۆكی حكوومه‌تی سعوودیه" ناوی بردووه.
هالی كه له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا ئه‌ركی نوێنه‌رایه‌تیی هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌جێده‌هێڵێت، له كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی NBC وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی له‌باره‌ی رۆژه‌ڤه‌كانه‌وه دایه‌وه.
ئه‌و بابه‌تی كوشتنی خاشقچی هه‌ڵسه‌نگاند و شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه محه‌مه‌د بن سه‌لمانی به‌وه تۆمه‌تباركرد، كه له‌پشت تاوانه‌كه‌وه‌یه.
نیكی هالی گوتی، "به‌رپرسیاری تاوانی كوشتنی خاشقچی، حكوومه‌تی سعوودیه و سه‌رۆكی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته محه‌مه‌د بن سه‌لمانه. پێویسته به‌بێ سزا نه‌مێنێته‌وه".
هالی گوتیشی، "پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی جدی له‌باره‌ی سعوودییهكانهوه ئه‌نجامبده‌ین. پێویسته پێیان بڵێین كه چاوپۆشی له‌مه ناكه‌ین و پێویسته جارێكی دیكه ئه‌مه روونه‌دات".