Yusuf Özcan,Ramal Abdullah Mahmood
12 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2018
پاریس – AA
له ئاكامی هێرشێكی چه‌كداری له شاری ستراسبۆرگ رۆژهەڵاتی فه‌ڕه‌نسا، دوو كه‌س كوژران و ١١ی دیكه‌یش برینداربوون.
میدیاكانی فه‌ڕه‌نسا بڵاویانکردەوە، هێرشێکی چه‌كداری لە نزیك ئه‌و بازاڕی نوێڵهی له گۆڕه‌پانی پلاس كلێبه‌ر له ستراسبۆرگ كرابووه‌وه، ئەنجامدراوە.
پارێزگای باس-راین رایگه‌یاند كه له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، دوو كه‌س كوژران و ١١ی دیكه‌یش برینداربوون. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه هێرشبه‌ره‌كه نه‌ناسراوه و دوای هێرشه‌كه هەڵاتووە. گومان بۆ ئه‌وه‌ش ده‌چێت هێرشێكی تیرۆریستی بووبێت.
میدیاكانی فه‌ڕه‌نسا له هه‌واڵه‌كانیاندا ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه ئه‌و هێرشبه‌ره یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی به "فیش ئێس" ناسراون و به‌ر له هەڵاتنی له لایه‌ن پۆلیسه‌وه برینداركراوه.