Sangar Hamad Azeez
30 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2018
نیویۆرک - AA
کارمەندانی گوڤاری "Columbia Journalism Review" لە بەشی راگەیاندنی زانکۆی کۆڵۆمبیا لە نیویۆرک وەک دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بەوەی کە هەواڵی درۆ و ساختە بووەتە دیاردە لە راگەیاندنەکان هەستان بە ئەنجامدانی کارێکی جیاواز.
لەم چەند رۆژەی دوایی لە ئەمریکا بابەتی "هەواڵی ساختە" لەنێوان سەرۆکی ئەمریکا و سی ئێن ئێن کە وەک میدیای ئۆپۆزسیۆن سەیری دەکرێت، دەنگی دایەوە و گوڤاری "Columbia Journalism Review" بۆ راکێشانی سەرنجی لایەنەکان هەستا بە ئەنجامدانی چالاکییەک.
"Columbia Journalism Review" هەستا بە هەڵواسینی بەشێکی زۆر لەو هەواڵانەی کە بەهەڵە یاخود درۆ لە ئینتەرنێت بڵاو کرانەتەوە لە پارکی بریانت لە مانهاتتان و وەک پیشانگایەک نمایشی کرد.
مەبەست لە پیشانگاکە کە بریتیبوو لەوەی هەواڵی درۆ زیان بە راست و دروستی راگەیاندن دەگەیەنێت و لەسەر ستاندەکەش نووسیبوویان "ستاندی هەواڵە نادروستەکان".
لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، یەکێک لە بەرپرسەکانی پەخش لە گۆڤاری "Columbia Journalism Review" کایڵ پۆپ گوتی: "بە مەبەستی ئەوەی مرۆڤەکان گرنگی بەسەرچاوەکان بدەن و هەموو کاتێک باوەڕ بەو زانیاریانە نەکەن کە لە رێگەی ئینتەرنێتەوە بڵاو دەکرێنەوە هەستیان بە کردنەوەی پیشانگایەکی لەو شێوەیە و ئەنجامدانی ئەو چالاکییە".