Adam Abu-bashal
08 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2020
ئەبوجا - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆسه‌ر چەتەكان له ویلایه‌ته‌كانی كاتسینا و سۆكۆتۆ باکووری نێجیریا، ٤٦ چەتە كوژران.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی نێجیریا، جۆن ئینیجی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له گوندی یار گامجی سه‌ربه ویلایه‌تی كاتسینا، ئۆپه‌راسیۆن كراوه‌ته سه‌ر چه‌ته‌كان.
جۆن ئینیجی باسی له‌وه كرد كه له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا، ٤٦ چه‌ته كوژراون و ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ گه‌ل له هێزه‌كانی ئاسمانیی نێجیریا، ئیبیكونلی دارامۆلا باسی له‌وه كرد كه ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانییان كردووه‌ته سه‌ر چه‌ته چه‌كداره‌كان له دارستانی كاگارا له ویلایه‌ته‌كه و حه‌شارگه‌كانی چه‌ته‌كانیان خاپوور كردووه.