Mehmet Yılmaz
08 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2020
براتسیلاڤا - AA
له کۆماری سلۆڤاکیا بۆ یه‌كه‌مجار زۆرترین بڕی مادده‌ی هۆشبه‌ر له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا، ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا.
گوته‌بێژی فه‌رمانگه‌ی گومرك و باجی سلۆڤاكیا، ئیڤانا سكۆكانۆڤا له لێدوانێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه نزیكه‌ی یه‌ك تۆن و ٥٠٠ كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
ئیڤانا سكۆكانۆڤا باسی له‌وه كرد، ئه‌و مادده هۆشبه‌ره‌ی ویسیتراوه بهێنرێته وڵاته‌وه له‌ناو ئه‌و كۆنتهینهرانهدا دانرابوو كه بۆ گواستنه‌وه‌ی شله‌مه‌نییه‌كان به‌كارده‌هێنرێن و له مه‌كسیكه‌وه به‌ڕێكراوه و له‌ڕێگه‌ی كرواتیاوه گه‌یه‌ندراوه‌ته سلۆڤاكیا.
ناوبراو هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه بڕیاربوو مادده هۆشبه‌ره‌كه له رێگه‌ی سلۆڤاكیاوه بگه‌یه‌ندرێته ته‌واوی وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا.