Adam Abu-bashal
08 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2022
ئەبوجا - AA
لە پەلامارێکی چەکدارییدا لە ویلایەتی تارابا لە نێجیریا، لانیکەم ٢٦ کەس کوژران.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە راگەیاندنی نیشتمانیی ئەو وڵاتەدا بڵاوکراونەتەوە لە ناوچەکانی تۆر-دامیسا و دۆنگا-ی سەربە ویلایەتی تارابا چەند کەسێک کە ناسنامەکانیان ئاشکرا نەکراوە پەلامارێکیان ئەنجام دا.
لە ئاکامدا لانیکەم ٢٦ کەس کوژران و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.
لەلایەکی دیکەوە زانراوە پەلامارەکە بە ئامانجی توڵەسەندنەوەی شوانێک بووە کە پێشتر لە ناوچەکەدا کوژراوە.
- بەکارهێنانی مۆتۆڕسکیل قەدەغە کرابوو
لە نێجیریا بەهۆی ئەوەی لە رێی مۆتۆڕسکیلەوە پەلاماری چەکداریی ئەنجامدەدرێت لە ژمارەیەک ویلایەت بەکارهێنانی مۆتۆڕسکیل قەدەغە کرابوو.
زۆرجار پێکدادانی قورس لەنێوان فولانییەکان کە بە ئاژەڵدارییەوە سەرقاڵن و بەشێک لە تیرەکانی ناوچەکە کە بە کشتوکاڵەوە خەریکن پێکدادانی سەخت روودەدات.
فولانییەکان کە بە مەبەستی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیان بۆ باشووری وڵاتەکە کۆچ دەکەن، بانگەشەی ئەوە دەکەن لەلایەن جووتیارانی ناوچەکە ئاژەڵەکانیان دەدزرێن و هێرشیان دەکرێتە سەر.