Gülbin Yıldırım
06 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2018
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگەیاند كه دانوستانه‌كانی بازرگانی له‌گه‌ڵ كه‌نه‌دا به ته‌نگه‌شه تێپه‌ڕیوه و گوتی: "ئه‌گه‌ر دانوستانه‌كان به كه‌ڵك نه‌هات ئه‌وا بۆ ئێمه باشه، به‌ڵام بۆ كه‌نه‌دا نا".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بەرلە كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ میری كوێت، شێخ سه‌باح ئەلئەحمەد جابر ئەلسەباح له نووسینگه‌ی ئۆڤاڵ لە كۆشكی سپی سه‌باره‌ت به رۆژه‌ڤ لێدوانی بۆ رۆژنامه‌نووسان دا.
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و دانوستانه بازرگانیانه‌ی ئه‌مڕۆ له نێوان شانده‌كانی ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا ده‌ستیانپێكردووه به ته‌نگه‌شه تێپه‌ڕیون و، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ كه‌نه‌دا نه‌گه‌ن به رێككه‌وتن وڵاته‌كه‌ی زیان ناكات.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتن به رێككه‌وتن ئەوا كه‌نه‌دا زۆر شت له ده‌ست ده‌دات و گوتی: "ئه‌گه‌ر دانوستانه‌كان به كه‌ڵك نه‌هات ئه‌وا بۆ ئێمه باشه، به‌ڵام بۆ كه‌نه‌دا نا".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ جارێكی دیكه رێككه‌وتنی بازرگانی ئازادی باكووری ئه‌مریكا (NAFTA)ی به "رێككه‌وتنێكی زۆر شێتانه" ناوزه‌ند كرد كه 24 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له نێوان ئه‌مریكا، كه‌نه‌دا و مه‌كسیك چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد ئه‌و رێككه‌وتنه كه ساڵی رابردوو سه‌رله‌نوێ دانوستان له‌باره‌یه‌وه ده‌ستیپێكرده‌وه ده‌گونجێت ئه‌گه‌ر ڤێرژنه نوێیەكه‌ی كه‌نه‌دا نه‌گرێته‌وه.