Hakan Çopur,Mohammed Baqi Hussein
05 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2018
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری كۆمه‌ڵكوژی له شاری ئیدلب باکووری سووریا هۆشدارییدا و گوتی،"ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵكوژییه‌ك رووبدات، جیهان زۆر له‌مه تووڕه ده‌بێت، ئه‌مریكاش زۆر تووڕه ده‌بێت".
تره‌مپ دوای ئه‌وه‌ی له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ میری كوێت، سەباح ئەحمەد جابر ئەلسهباح كۆبووه‌وه، له ئۆڤاڵ ئۆفیس رۆژهڤهكانی هه‌ڵسه‌نگاند.
ترەمپ وه‌ڵامی پرسیارێكی له‌باره‌ی ئیدلیبه‌وه دایه‌وه كه به‌م دواییه به‌چڕی باسی لێوه‌ده‌كرێت و گوتی،"ئه‌مه دۆخێكی زۆر خه‌مناكه. ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵكوژییه‌ك رووبدات، جیهان زۆر له‌مه تووڕه ده‌بێت، ئه‌مریكاش زۆر تووڕه‌ده‌بێت".
دوێنێ سێشەممە تره‌مپ له تویتێكدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیبووی: "پێویسته به‌شار ئه‌سه‌د بێ بیركردنه‌وه هێرش نه‌كاته سه‌ر ئیدلب. رووسیا و ئێران به‌به‌شداریكردن له‌م تراژیدیا مرۆییه‌دا هه‌ڵه‌یه‌كی مرۆیی ده‌كه‌ن. ده‌كرێت سه‌دان هه‌زار مرۆڤ گیان له‌ده‌ستبدات".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناوێرت له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی،"ئه‌مریكا له نزیكه‌وه چاودێریی قۆناغه‌كه ده‌كات و به‌تایبه‌ت دژی په‌لاماری چه‌كی كیمیایی، هه‌ڵوێستی روون نیشانده‌دات".
هاوكات نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نیكی هالی له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری هێرشی كیمیایی بۆ سه‌ر ئیدلب گوتی "تا كاتێك چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنرێت لهسووچێكدا چاوه‌ڕێ ناكه‌ین و ته‌ماشا بكه‌ین. له‌مباره‌وه سه‌رۆك به‌ڕوونی بۆ رای گشتیی راگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر چه‌كی كیمیایی به‌كاربهێنرێت، ئه‌مریكا به‌رپه‌رچی ده‌داته‌وه".