Ekip
20 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2021
ھەڵەبجە - AA
ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئایینی و دانیشتوانی شارهكه لە ناوەندی شاری هەڵەبجە گردبوونەوەیەکیان رێکخست بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر ئەو هێرشانەی لەلایەن ئیسرائیلەوە دەکرێتە سەر هاووڵاتییانی سڤیلی فەڵەستینی.
لە گردبوونەوەکەدا مامۆستا عوسمان عەبدولعەزیز نزا و پاڕانەوەی بۆ خەڵکی فەڵەستین خوێندەوە.
عوسمان عەبدولعەزیز لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئێمە بۆ پشتیوانی لە گەلی ستەملێکراوی فەڵەستین لێرە گردبووینەتەوە، چونکە میللەتی کورد میللەتێکی ستەملێکراوە لە جیهاندا و لە روانگەی فەرمانی پێغەمبەرەوە دڵمان سووتا و هاوخەم بووین لەگەڵ گەلی فەلەستین".
ئەو مامۆستا ئایینیە ئیدانەی ئەو هێرشانەی ئیسرائیلی کرد کە بێگوێدانە ژن و منداڵ و پیر هەموویان پێکەوە کوشت و بڕ دەکات.
گوتیشی: "مەبەستی ئیسرائیل لەم هێرشانەدا تەنها خوێنڕشتنی موسڵمانانە، ئێمە ئەمڕۆ وەڵامی تاوانەکانی ئیسرائیل دەدەینەوە کە لە مزگەوتی ئەقسا نوێژخوێنان شەهید دەکات".
فەهیمە مەحمود کە یەکێک بوو لەو ئافرەتانەی بەهەمان شێوەی پیاوان بەشدارییان لە گردبوونەوەکەدا کردبوو، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "وا هەست دەکەم کە هیچم نەکردووە بۆ فەڵەستین چونکە حاڵی ئەوان هیچی کەمتر نییە لە هەڵەبجە و ئەنفال هیچ گەلێک وەک فەڵەستین و هەڵەبجەی بەسەر نەهاتووە".
ناوبراو داوای کۆتاییهێنانی بە گرژییەکان کرد و ههروهها بانگهوازی لە وڵاتانی جیهان کرد نێوەندگیریی بکەن و دۆخەکە هێوربکەنەوه.
هاوكات هاووڵاتییەکی دیکەی بەشداربوو لە گردبوونەوەکەدا، مەحمود ساڵح گوتی: "ئەمە بچووکترین ئەرکی موسڵمان و مرۆڤایەتیی هەڵەبجەیە بەرامبەر بە فەڵەستین، ئێمە هەر ئەوەمان پێ دەکرێت و بە زمان و بە جەستە کارێک بکەین کە پێمان ناخۆش بێت، دەبێ دەریببڕین و نییەت باشی خۆمان دەربخەین، ئەمڕۆش بەجەستە لێرەین و بەدڵ و دەرون و زمان لەگەڵیانداین".