Ayşe Doğru,123
14 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2019
لكهنو/ئه‌نقه‌ره - AA
له ئاكامی داڕمانی ته‌لارێكی دوو نهۆمی له باکووری هیندستان، ١٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
میدیاكانی هیندستان بڵاویانکردەوە، ته‌لارێكی دوو نهۆمی له شاری والیدپور سەربە ویلایه‌تی ئوتار پرادێش داڕماوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ئوتار پرادێش، ئۆم پراكاش سینگ رایگه‌یاندووه لە رووداوەکەدا، لانیكه‌م ١٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٥ی دیكه‌یش له‌ژێر داروپه‌ردووی داڕماوی ته‌لاره‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه.
ئۆم پراكاش سینگ ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه كه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بتڵهگازێك له ته‌لاره‌كه‌دا، ته‌لاره‌كه داڕماوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
شایه‌تحاڵانیش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه ده‌نگێكی زۆر به‌هێزیان بیستووه و دواتریش ئاگر له ته‌لاره‌كه به‌رزبۆته‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ویلایه‌تی ئوتار پرادێش، یۆگی ئادیتیانات-یش ئاماژه‌ی به‌وه داوه پشتیوانی پێویست پێشكه‌ش بە برینداران و كه‌سوكاری قوربانیان ده‌كه‌ن.