Ayşe Doğru,Hemın Othman Mohammed
06 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له ویلایه‌تی ئاندرا پرادێشی هیندستان، ژنێكی ته‌مه‌ن ٧٣ ساڵان دوو منداڵی به بلووری بوو.
به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی بی بی سی، ماگایاما یاراماتی ٧٣ ساڵان و هاوسه‌ره‌كه‌ی سیتاراما رجاراۆ-ی ٨٢ ساڵان، ساڵانێكه سه‌رقاڵی دانانی منداڵى بلوورین. دوواینجاریش ماگایاما له‌ژێر چاودێری د. ئوما سانكار ئه‌نجامیاندا و، پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر بۆ ماوه‌ی دوو مانگ و دانانی بلوری دووگیان بووه و، دوێنێ به نه‌شته‌رگه‌ری دووانه‌یه‌كی بووه.
د. سانكار باسی له‌وه كرد كه ره‌وشی دایك و منداڵه‌كان باشه، باسی له‌وه‌یش كرد كه پاش له‌دایكبوونی منداڵه‌كان راجاراۆ-ی باوك دووچاری شه‌له‌ل بووه و له‌ژێر چاره‌سه‌ردایه.
له ساڵی ٢٠١٦دا له ویلایه‌تی پێنجاری هیندستان، ژنێكی ٧٢ ساڵان به‌ناوی دالجیندهر كا‌ور منداڵێكی كوڕی هێنایه دنیاوه.