Ahmet Dursun,1 23
22 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له كاتی رێوڕه‌سمی تێپه‌ڕینی سه‌ربازی له شاری ئه‌هوازی باشووری رۆژئاوای ئێران هێرشێكی تیرۆریستی ئه‌نجام درا و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، هه‌شت سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستداوه و 20ی دیكه‌ش برینداربوون.
له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی سه‌ربازی له‌چوارچێوه‌ی هه‌فته‌ی به‌رگری له شاری ئه‌هوازی ئێران، په‌لامارێكی تیرۆریستی ئه‌نجامدرا.
به‌پێی هه‌واڵی مێدیا خۆجێیه‌كان، په‌لامارده‌ره‌كان كه جلوبه‌رگی سه‌ربازییان له‌به‌ردا بووه، ته‌قه‌یان له هێزه ئه‌منییه به‌شداربووه‌كانی رێوڕه‌سمه‌كه كردووه و له‌ئه‌نجامدا هه‌شت سه‌رباز گیانیان له‌ده‌تداوه.
ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمیی ئێران IRNA رایگه‌یاندووه، لهپهلامارهكهدا 20 كه‌سیش برینداربوون و چوار له تیرۆریستانیش كوژراون.