Sangar Hamad Azeez
22 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2018
تاران - AA
جێگری پارێزگاری خوزستان عەلی حوسەینزادە رایگەیاند کە لە ئاکامی هێرشێکی چەکداری بۆسەر مەراسیمی سەربازی لە شاری ئەهواز 24 کەس گیانیان لەدەستدا و 53ی دیکەش بریندار بوون.
حوسەینزادە رایگەیاندووە: "لە شاری ئەهواز کە دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای ئێران لە مەراسیمێکی سەربازی کە لە ساڵرۆژی جەنگی عێراق - ئێران سازکرابوو، هێرشێکی تیرۆریستی ئەنجامدرا و بەهۆیەوە 24 کەس گیانیان لەدەستدا و 53٠ی دیکەش بریندار بوون".
راگەیەندرا کە لەنێوا کوژراوان هاووڵاتی سڤیل و سەرباز هەن.
جێگری پارێزگای خوزستان لە لێدوانێکی بۆ تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئێران گوتی: "ئەو تیرۆریستانەی کە هێرشیان کردە سەر مەراسیمە سەربازییەکە دوانیان کوژران و دوانیشیان بە زیندوویی دەستگیر کراون".
لە لێدوانێکیشدا گوتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران رەمەزان شەریف گوتی: "هێرشە تیرۆریستییەکە لەلایەن رێکخراوی ئەلئەحوازییە ئەنجامدراوە".