18 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2020
ئیدلب - AA
لە ئاکامی هێرشی ئاسمانیی و وشکانی رژێمی ئه‌سه‌د و رووسیای پشتیوانی بۆسەر ناوچەی کەمکردنەوەی گرژیی ئیدلب، چوار هاووڵاتیی مه‌ده‌نی کوژران.
روانگەی چاودێری فڕۆكهکان سه‌ربه هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، بڵاویكرده‌وه كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا له كاته‌كانی به‌یانییه‌وه شارۆچكه‌ی دارەت عیزە و گوندەکانی بیسهنقول، موسهیبین، جه‌به‌ل ئه‌لئه‌ربه‌عین، ئهلرامی، كه‌فر عه‌مه، تاقاد و ئبزیمۆ ده‌كه‌نه ئامانج.
له هێرشی سه‌ر ئه‌بزیمۆ، سێ هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژران.
هه‌روه‌ها له ئاكامی بۆردومانی ناحیه‌ی ئه‌لدانا، هاووڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی كوژرا.
رووسیا دوێنێ دوو نه‌خۆشخانه‌ی له شارۆچكه‌ی داره‌ت عزه كردبووە ئامانج.
- پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كانی ئاستانا و لێكتێگه‌یشتنه‌كانی سۆچی نه‌بوون
پارێزگای ئیدلب باكووری خۆرئاوای سووریا له سه‌ره‌تای جه‌نگی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌وه به قه‌ڵای هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆن داده‌نرێت. ناوه‌ندی پارێزگاكه به‌هۆی كۆچی ناوخۆی وڵاته‌وه، ژماره‌ی دانیشتوانی گه‌یشتووه‌ته چوار ملیۆن كه‌س و له ئاداری ٢٠١٥دا كه‌وتووه‌ته ده‌ست هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن. له‌به‌رئه‌وه ئیدلب یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی كه رژێم به‌چڕترین شێوه له هێرشه‌كانیدا به ئامانجی ده‌گرێت.
توركیا، رووسیا و ئێران رۆژانی چوار و پێنجی ئایاری ٢٠١٧ له میانی كۆبوونه‌وه‌كانی ئاستانادا چوار ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییان راگه‌یاند، به‌تایبه‌تی ئیدلب و هه‌ندێک ناوچه‌ی ده‌ورووبه‌ری (پارێزگاكانی لازقییه، حه‌ما و حه‌له‌ب)، باكووری پارێزگای حومس، خۆرهه‌ڵاتی غوته له دیمه‌شقی پایته‌خت و ناوچه‌كانی باشووری ئه‌و وڵاته (پارێزگاكانی ده‌رعا و قونه‌یترە)، به‌ڵام رژێم و تیرۆریستان كه ئێران پشتیوانی‌یان ده‌كات به پاڵپشتی هێزی ئاسمانیی رووسیا له كۆی چوار ناوچه كه ئاگربه‌ستیان تیایدا راگه‌یه‌ندرابوو سیانیان كۆنترۆڵكرد و له سایه‌ی پشتیوانی ئاسمانیی رووسیاوه هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر ئیدلب چڕكردووه‌ته‌وه.
له‌وه‌ته‌ی رێككه‌وتنی سۆچی كراوه تا ئێستا له ئاكامی هێرشی رژێم و پشتیوانانی بۆسه‌ر ئیدلب زیاتر له هه‌زار و ٨٠٠ كه‌س كوژراون، هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له كانوونی دووه‌می ٢٠١٩ه‌وه تا ئیستا روویان له ناوچه نزیكه‌كانی سنووری توركیا-سووریا كردووه یەک ملیۆن و ٧٩٤ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه.