17 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2020
ئیدلب - AA
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا، دوو نه‌خۆشخانه‌یان له ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی ئیدلب كرده ئامانج.
به‌پێی روانگه‌ی چاودێری فڕۆكه‌ی سه‌ربه ئۆپۆزسیۆنی سووریا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناحیه‌ی كهفرنوبل، گونده‌كانی بسانكۆل، موسیبین، ئه‌ربه‌عین، رامی و هاس، شارۆچكه‌ی داره‌ت عزه له گونده‌واری خۆرئاوای حه‌له‌ب، ناحیه‌ی ئه‌تاریب و گوندی توكاد.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی به‌رگریی شارستانی (كڵاو سپیه‌كان) ده‌ستكه‌وتووه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا له هێرشه‌كانی سه‌ر شارۆچكه‌ی داره‌ت عزهدا. نه‌خۆشخانه‌كانی فیرده‌وس و کینانیان كردووه‌ته ئامانج.
له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌كه به‌ته‌واوی له كاركه‌وتوون و پاسهوانێكیش برینداربووه.
هێزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د كه به پشتیوانی رووسیا ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌شێكی گونده‌واری خۆرئاوای حه‌له‌ب-دا گرتووه، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت به‌ره‌و داره‌ت عزه پێشڕه‌وی بكه‌ن بۆ دابڕینی عه‌فرین-ئیدلب ئه‌وا ره‌نگه هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا روو له زیادبوون بكه‌ن.
- پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كانی ئاستانا و لێكتێگه‌یشتنه‌كانی سۆچی نه‌بوون
پارێزگای ئیدلب باكووری خۆرئاوای سووریا له سه‌ره‌تای جه‌نگی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌وه به قه‌ڵای هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆن داده‌نرێت. ناوه‌ندی پارێزگاكه به‌هۆی كۆچی ناوخۆی وڵاته‌وه، ژماره‌ی دانیشتوانی گه‌یشتووه‌ته چوار ملیۆن كه‌س و له ئاداری ٢٠١٥دا كه‌وتووه‌ته ده‌ست هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن. له‌به‌رئه‌وه ئیدلب یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی كه رژێم به‌چڕترین شێوه له هێرشه‌كانیدا به ئامانجی ده‌گرێت.
توركیا، رووسیا و ئێران رۆژانی چوار و پێنجی ئایاری ٢٠١٧ له میانی كۆبوونه‌وه‌كانی ئاستانادا چوار ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییان راگه‌یاند، به‌تایبه‌تی ئیدلب و هه‌ندێک ناوچه‌ی ده‌ورووبه‌ری (پارێزگاكانی لازقییه، حه‌ما و حه‌له‌ب)، باكووری پارێزگای حومس، خۆرهه‌ڵاتی غوته له دیمه‌شقی پایته‌خت و ناوچه‌كانی باشووری ئه‌و وڵاته (پارێزگاكانی ده‌رعا و قونه‌یترە). به‌ڵام رژێم و تیرۆریستان كه ئێران پشتیوانی‌یان ده‌كات به پاڵپشتی هێزی ئاسمانیی رووسیا، له كۆی چوار ناوچه كه ئاگربه‌ستیان تیایدا راگه‌یه‌ندرابوو سیانیان كۆنترۆڵكرد و، له سایه‌ی پشتیوانی ئاسمانیی رووسیاوه هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ئیدلب چڕكردووه‌ته‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی رژێم له ئه‌یلوولی ٢٠١٨‌دا تاویاندا به كۆكردنه‌وه‌ی سه‌ربازیی، رووسیا و توركیا له ١٧ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨‌دا گه‌یشتنه رێككه‌وتنێكی دیكه بۆ به‌هێزكردنی ئاگربه‌سته‌كه. به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له راگرتنی هێرشه‌كان، دووباره هێزه‌كانی رژێم ده‌ستیان به هێرشكردهوه و، له مانگی ئایاری ٢٠١٩دا ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنی وشكانی كرد بۆ ته‌واو ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ناوچه‌كه.
له‌وه‌ته‌ی رێككه‌وتنی سۆچی كراوه تا ئێستا له ئاكامی هێرشی رژێم و پشتیوانانی بۆ سه‌ر ئیدلب زیاتر له هه‌زار و ٨٠٠ كه‌س كوژراون، هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له كانوونی دووه‌می ٢٠١٩ه‌وه تا ئیستا روویان له ناوچه نزیكه‌كانی سنووری توركیا-سووریا كردووه یەک ملیۆن و ٧٩٤ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه.