Esat Fırat
06 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2021
قودس - AA
لە ئاکامی رێگەگرتنی پۆلیسی ئیسرائیل لەو خۆپیشاندانانەی کە لە رۆژھەڵاتی قودسی داگیرکراو بەمەبستی پاڵپشتیکردنی چالاکوانە فەڵەستینییەکان رێکخرا، دە کەس برینداربوون.
فەڵەستینییەکان، لە شەقامی سەلاحەددین لە رۆژھەڵاتی قودس، خۆپیشاندانێکیان لە بەردەم ئەو بنکەی پۆلیسی ئیسرائیلیە رێکخست کە چالاکوانە فەڵەستینییەکانی تێدا دەستبەسەرکراوە.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە مانگی سووری فەڵەستینییەوە بڵاوکراوەتەوە، پۆلیسی ئیسرائیلی بە فیشەکی پلاستیکی و بۆمبی دەنگی بڵاوەی بە خۆپیشاندانەکانی شەقامی سەلاحەددینی بەردەم بنکەیەکی پۆلیسی ئیسرائیلی کردووە.
راگەیەندراوەکەی مانگی سووری فەڵەستینی، ئەوەی ئاشکراکرد کە چوار فەڵەستینی بە فیشەکی پلاستیکی و شەش فەڵەستینیش بە بۆمبی دەنگی کە دوو منداڵ و کارمەندێکی تەندروستی لە نێویاندایە برینداربوون و یەکێک لە بریندارەکانیش رەوانەی نەخۆشخان کراوە.
چالاکوانی فەڵەستینی مونا کورد، کە رۆڵێکی گرنگی ھەبوو لە گەیاندنی هەوڵەكانى بە زۆر دەرکردنی دانیشتوانی گەڕەکی شێخ جەراح لە رۆژھەڵاتی قودسی داگیرکراو، بە ھەموو جیھان، لەلایەن پۆلیسی ئیسرائیلەوە دەستگیرکرا.