Esat Fırat
23 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2021
قودس – AA
هێزه‌كانی ئیسرائیل ٢٣ فه‌ڵه‌ستینییان له كه‌ناری رۆژئاوای داگیركراو ده‌ستگیر كرد.
کۆمەڵەی یانەی دیلی فه‌ڵه‌ستینی رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو هێزه‌كانی ئیسرائیل هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر ژماره‌یه‌ك ناوچه له كه‌ناری رۆژئاوا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا، ٢٣ فه‌ڵه‌ستینی به پاساوی جۆراوجۆر ده‌ستگیركراون.
كۆمه‌ڵه‌ی دیلی فه‌ڵه‌ستینی ١٩ی ئایار رایگه‌یاند كه له رووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌دا، هێزه‌كانی ئیسرائیل به‌و فه‌ڵه‌ستینییانه‌ی کە هاووڵاتیی ئیسرائیلیشن زیاتر له هه‌زار و ٨٠٠ فه‌ڵه‌ستینییان ده‌ستگیر كردووه.