ئەنقەرە
لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێك دەربارەی دەنگۆی ئەوەی ھەرێمی كوردستان داوایكردبێ ئەو بڕە بودجەیەی بەغدا نەیناردووە لەو پارەیەی كە ئێستا لە ھاڵك بانك كۆبووەتەوە وەربگرێ، یڵدز گوتی: "لە كۆبوونەوەكانی سەرەتای ئەم حەفتەیەدا داواكارییەكی وا نەبوو."
یڵدز ئاماژەی بە كێشەكانی نێوان بەغدا و ھەولێر كرد و گوتی: "لە چوارچێوەی رێكەوتنامەكاندا رێز لە دەستووری عێراق دەگرین و بە گوێرەی سیستمی ئێستا، داھاتی ئەو نەوتە %83ی بەغدا و ١٧%ی عێراقی باكور وەریدەگرێ."
هەروەها باسی لە پەرەدان بە گواستنەوەی نەوت کرد و باسی لە پێویستیی چاكسازی لە دەروازەی سنووریی نێوان ھەرێم و توركیا کرد بۆ ئەوەی 200 - 250 تانكەر زیاتر، نەوت لە رێگەیەوە بگوازرێتەوە.
گوتیشی بەپێی رێكکەوتنامەکەی پێشوو، گواستنەوە نزیكەی 360 تانكەر بووە. بەڵام دوپاتیکردەوە كە زیاتر دەکرێ.
لە درێژەی قسەکانیدا یڵدز گوتی: "تا ئێستا بڕی 6.2 ملیۆن بەرمیل گوازراوەتەوە، بەشی 4.1 ملیۆن بەرمیل كە ماوە بە چوار کاران نێردراوە."
خەختیشی کردەوە کە "تەندەر و بازاڕكردن و فرۆشتنەكەی سەر بە عێراقییەكانە، نەوتەكە نەوتی عێراقە ئێمە دەستی تێا وەرنادەین."
گوتیشی ئێستا بەهۆی پڕبوونی ئەنبارەكانەوە گواستنەوەكە راگیراوە. دوای 2-3 رۆژی دیكە دوای هەناردنی نەوتەکە، ناردنی نەوت لە ھەرێمی كوردستانەوە درێژەی پێدەدرێ.