Bekir Aydoğan
10 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2021
هەولێر - AA
لە کۆنسولخانەی تورکیا لە شاری هەولێر یادی تێپەڕێنی ٨٣ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی دامەزرێنەری کۆماری تورکیا، مستەفا کەمال ئەتاتورک کرایەوە.
لە رێوڕەسمەکەدا، کۆنسولی گشتیی تورکیا لە هەولێر، هاکان کاراچای و ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی تورک ئامادەبوون.

هاکان کاراچای دەربارەی گرنگی ئەم رۆژە، گوتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند "بەڕێز و ستایشەوە یادی ٨٣ ساڵەی کۆچی دوایی فەرماندەی سەرەکی جەنگی رزگاریمان، دامەزرێنەری کۆمار و یەکەم سەرکۆماری تورکیا، مستەفا کەمال ئەتاتورک-ی رابەرمان دەکەینەوە".
کۆنسولی گشتیی تورکیا، هاکان کاراچای ئاماژەی بەوەش دا کە هاوشێوەی ناوخۆی تورکیا لە دەرەوەی وڵاتیش بەڕێز و خۆشەویستییەوە یادی ئەتاتورک دەکرێتەوە، گوتیشی: "ئەتاتورک لە گەلێک کە لە لێواری لەناوچووندابوو، دەوڵەت و کۆمارێکی نوێی دروست کرد، بەم شێوەیەش پێگەیەکی بێهاوتای لە مێژوودا بەدەست هێنا. لەم رۆژە مانادارەدا جارێکی دیکە سووربوونی خۆمان لەسەر بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی ئەو، دووپات دەکەینەوە".