Çağrı Koşak
19 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2019
سەنعا - AA
حووسییەکان کە ماوەیەک لەمەوبەر هێرشیانکردبووە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی کۆمپانیای سعوودیە ئارامکۆ رایدەگەیەنن، ئەگەر بێت و هێرشەکانی هاوپەیمانی عەرەبی لە یەمەن بەردەوام بێت، ئەوا هێرش دەکەنە سەر ئیمارات-یش.
دوای ئەوەی کە وەزارەتی بەرگریی سعوودیە رایگەیاند، هێرشی سەر کۆمپانیای سعوودیە ئارامکۆ لە لایەن ئێرانەوە پشتگیریکراوە، گوتەبێژی سەربازی حووسییەکان، یەحیا سەریع کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست.
بەپێی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە کە کەناڵی ئەلمەسیرەی سەربە حووسیەکان بڵاویکردەوە، یەحیا سەریع ئاماژەی بەوەداوە کە دامەزراوە نەوتییەکانی بقێق و خرێس-یان لە سعوودیە لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکدارەوە کردۆتە ئامانج.
گوتەبێژی سەربازی حووسییەکان، یەحیا سەریع ئاشکرایکردووە کە هێرشەکانیان لە رێگەی سێ خاڵی سەرەکییەوە ئەنجامداوە ئەوانیش بە بەکارهێنانی مووشەکی هەزار و ٥٠٠ و هەزار و ٧٠٠ کیلۆمەتر مەودایی سەمەد ٣، هاوکات باسی لەوەیش کرد کە لە هێرشەکەدا، نەوەی سێیەمی فڕۆکەی بێفڕکەوان لە جۆری قەسف بەکارهێنراوە.
یەحیا سەریع هەڕەشەی ئەوە لە ئیمارات کرد کە ئەگەر بێت و هێرشی هاوپەیمانی عەرەبی بەڕابەرایەتی سعوودیە و بەشداریکردنی ئیمارات بەردەوام بێت بۆسەر یەمەن، ئەوا ئەو وڵاتەش هاوشانی سعوودیە دەکەن بە ئامانجی هێرشەکانیان.