Abdullah Abdulmanaf Shukur
26 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2022
هه‌ولێر-AA
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ئیدانه‌ى هێرشه‌كانی سەر کێڵگەی کۆرمۆرى كرد و رایگه‌یاند: "ئامانج لەو هێرشانە تێكدانى سەقامگیریی ئابوورییە".
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، نێد پرایس له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له ماڵپه‌رى فه‌رمى كۆنسڵوخانهى ئه‌مریكا له هه‌ولێر بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئیدانه‌ى هێرشکردنە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆرى كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه "ئه‌مریكا لەگەڵ هاوبەشەکانی دەبێت لە ئیدانەکردنی هێرشە مووشەکی و هاوەنییە بەردەوامەکان کە هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەنە ئامانج، لەوانەش ئەو سێ هێرشەی كه لە ماوەی چوار رۆژی رابردوودا کرانە سەر ژێرخانی نەوت و گاز لە سلێمانی".
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌باره‌ى ئامانجى ئه‌م هێرشانه‌وه ده‌ڵێت: "مه‌به‌ست لەو هێرشانە تێكدانى سەقامگیریی ئابوورییە، هەروەک چۆن مەبەست لێیان درووست‌کردنی ئاستەنگە بۆ سەروەریی عێراق و دابەشبوون و تۆقاندن".
هه‌روه‌ها نێد پرایس به‌پێویستی زانیوه لێکۆڵینەوە لەو هێرشانە بکرێت و ئه‌نجامده‌رانی بدرێنه دادگا.
لەماوەى چوار رۆژی رابردوودا سێ جار هێرش کرایە سەر کێڵگەى گازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ کە لەلایەن کۆمپاناى دانه‌گازه‌وه بەڕێوەدەبرێت.
كێڵگەی گازی كۆرمۆر بە پێی گرێبەستێک کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٠٧دا واژووی لەسەر کردووە، لە لایەن كۆمپانیای دانه‌گاز و كریسنت پتریۆلیۆمی ئیماراتییەوە کاری دەرهێنانی نەوت و گازی لێدەکرێت و رۆژانە ١٣ ملیۆن مەتر سێجا گازی سروشتی به‌رهه‌م ده‌هێنێت.