Zana Natık Kerem
02 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2023
ھەولێر – AA
وەزیری بەرگریی عێراق، سابت عەباسی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا، گیدۆ کرۆسێتۆ پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد.
وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە سابت عەباس پێشوازیی کردووە لە وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا، گیدۆ کرۆسێتۆ و شاندی یاوەری.
راشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، سابت عەباسی ھەوڵەکانی ئیتاڵیای لە میانی بەشداریکردنی لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش بۆ پاڵپشتیکردن لە عێراق بەرز نرخاندووە، ھەروەھا رۆڵی ئیتاڵیای لە نێردەی ناتۆ بۆ مەشق و راھێنان بە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بەرز نرخاندووە.
باسی لەوەیش کردووە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئیتاڵیا تاوتوێ کراوە.
ئیتاڵیا لەچوارچێوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش، ٩٠٠ سەرباز و راوێژکاری لە عێراق و ھەرێمی کوردستان بڵاوکردووەتەوە کە ئەرکیان پێشکەشکردنی راوێژ و مەشق و راھێنانە بە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ھێزەکانی پێشمەرگە.