İsmet Karakaş
21 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2024
ئەنقەرە - AA
وەزیری دادی تورکیا، یڵماز تونچ ڕایگەیاند: "بەرەنگاربوونەوەی ئەم ڕێکخراوە کە کێشەی ئەمنیی بنەڕەتیە دژ بە وڵاتەکەمان سنووردار نییە بە سەردەستەی فەتۆوە و دژ بە هەموو ئەندام و درێژکراوەکانی بەردەوام دەبێت".
لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی، تونچ بڵاوکراوەیەکی سەبارەت بە مردنی سەردەستەی فەتۆ، فەتحوڵڵا گولەن بڵاوکردەوە.
تونچ جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە مردنی سەردەستەی فەتۆ هیچ کات پێداگریی لە بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکە خاو ناکاتەوە و، ڕایگەیاند: "بە پێچەوانەوە بەرەنگارییمان دژ بە ڕێکخراوەکە بە هەمان ئیرادە بەردەوام دەبێت".
ھەروەھا تونچ باسی لەوە کرد کە دەبێت ھەر یەک لە ئەندامانی فەتۆ لەبەردەم دادگای تورکیادا لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکرێت و، ڕایگەیاند: "بەرەنگاربوونەوەی ئەم ڕێکخراوە کە کێشەی ئەمنیی بنەڕەتیە دژ بە وڵاتەکەمان سنووردار نییە بە سەردەستەی فەتۆوە و دژ بە ھەموو ئەندام و درێژکراوەکانی بەردەوام دەبێت.
ئەو ڕێکارە دادییانەی دەرھەق بە ئەندامانی فەتۆ بەڕێوەدەچن لەگەڵ میکانیزمە دادیە نێودەوڵەتیەکان، بەبێ ئەوەی ئەم مردنە (مردنی سەردەستەی فەتۆ) کاریگەریان لەسەر دروست بکات پێداگرانە دژ بە سەرکردە و ئەندامانی ڕێکخراوەکە بەردەوام دەبن".