Büşranur Koca
06 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2023
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنتۆنی بلینکن بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان، گەیشتە ئەنقەرە.
فڕۆکەکەی ئەنتۆنی بلینکن و شاندی یاوەری کاتژمێری ٢٣:٥٨ خولەک گەیشتە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا لە ئەنقەرە.

بلینکن لە ئەنقەرە لە لایەن باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا جێفری فلاک، بەرپرسی بەشی سیاسیی کاروباری ئەمریکا لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا یاپراک بالکان، جێگری پارێزگاری ئەنقەرە نامیق کەمال نازلی و ژمارەیەک لە بەرپرسان پێشوازی لێکرا.
بڕیارە ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنتۆنی بلینکن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان بە فەرمی کۆببێتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی غەززە و پرسە هەرێمییەکان و پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات بکەن.