Hemın Othman Mohammed
18 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2016
سكرتێری گشتیی نهتهوه یهكگرتووهكان بان كی مۆن رایگهیاند "ژمارهی ئهو كهسانهی کە له جیهاندا پێویستیان به هاوكاری بهپهله ههیه، زیاتره له 25 ملیۆن كهس".
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لە شاری دوبەی لە ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو سازی كرد، بان كی مۆن، ئاماژەی بەوە كرد كە لەگەڵ سەرهەڵدانی قەیرانی جۆراوجۆردا، دابینكردنی سەرچاوەی دارایی پێویست بۆ خەرجییەكان، كێشەیەكی جددی بۆ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی درووست كردووە.
گوتیشی: "لە جیهاندا 25 ملیۆن كەس پێویستیان بە هاوكاری بەپەلە هەیە. كێشەی جددی هەیە لەبارەی نەهێشتنی كەموكوڕییە گەورەكانی جیهان".
بان كی مۆن، بە خۆشحاڵیەوە پێشوازی لە گۆڕینەوەی بەندکراوەكان كرد لەنێوان ئێران وئەمریكا و هەڵگرتنی سزاكانی ئابووریی سەر ئێران، ئاماژەی بەوەش كرد كە چاوەڕوانی لە هەموو لایەنەكان ئەوەیە كە كار بكەن بۆ جێبەجێ كردنی رێككەوتننامە ئەتۆمیەكە.
لە چوارچێوەی ئەو كۆنفرانسەدا كە بان كی مۆن-یش بەشداری تێدا كردبوو، راپۆرتێك لەبارەی دەستەبەركردنی پشتیوانی دارایی بۆ هاوكاری مرۆیی پێشكەش كرا.
باس لەوە دەكرێت کە راپۆرتەكە لە لوتكەی هاوكاری مرۆیی جیهانیدا، كە بڕیارە لە مانگی ئایاری داهاتوودا لە ئیستانبوڵ ساز بكرێت تاوتوێ دەكرێت.