Sangar Hamad Azeez
19 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2017
جنێف - AA
رێكخراوی یونیسێف سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، ژماره‌ی ئه‌و موسڵمانه ئاراكانیانهی کە له ٢٥ی ئابه‌وه تا ئێستا به هۆی رووداوه توندوتیژییه‌كانی میانماره‌وه هه‌ڵاتوون و په‌نایان بۆ به‌نگلادیش بردووه گه‌یشتووه‌ته ٤٢١ هه‌زار كه‌س، لەو ژمارەیەش ٢٥٠ هەزاریان منداڵن.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە شاری جنێڤ سازی کرد، گوتەبێژ لە رێکخراوی یونیسێف، ماریکسی میرکادۆ باسی له‌وه كرد کە ژمارەی ئەو پەنابەرە موسڵمانانەی میانمار کە روویان لە کەمپەکانی شاری کۆکس بازار کردووە لە بەنگلادیش ژمارەیان گەیشتووەتە ٤٢١ هەزار کەس .
ماریکسی میرکادۆ ئاماژەی بەوەکرد کە لەو ژمارەیە، ٢٥٠ هەزاریان منداڵن و بەهۆی نه‌بوونی ئاوی پاك و پێویستیه سه‌ره‌كییه مرۆییه‌كانه‌وه رووبەڕووی مەترسی بوونەتەوە.
ناوبراو تیشکی خستە سەر ئەوەی کە لەسەدا ١٣ی ئەو منداڵانە دووچاری بەدخۆراکی بوونەتەوە و گوتیشی: "ئەگەری توشبوونی منداڵەکان بە نەخۆشی کۆلێرا و پەتاکانی تر نۆ هێندە زیاد بووە".
راگەیەنرا ئه‌و موسڵمانه ئاراكانیانهی به هۆی رووداوه توندوتیژییه‌كانی میانماره‌وه هه‌ڵاتوون و په‌نایان بۆ شاری کۆکس بازار بردووه له‌مڕۆوه گه‌یشتووه‌ته ٤٢١ هه‌زار كه‌س، له‌وانه‌یش نه‌توانراوه خزمه‌تی ته‌ندروستی بگات به ١٧١ هه‌زار و ٨٠٠ كه‌سیان.