Behlül Çetinkaya
25 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
٦١ههمین گهڕی کۆبوونەوەکانی بەدواداچوون لە نێوان تورکیا و یۆنان کە لە ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو کۆتاییهات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوە دیپلۆماسییەکانەوە بەدەستھاتوون، لەو کۆبوونەوانەی کە لە كۆشكی دۆڵمەباخچە بەڕێوەچوو، ھەریەک لە جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا سهدات ئۆناڵ، گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری دووقۆڵی سیاسی- دەریایی- ئاسمانیی - سنوورهكان، چاغتای ئەرجییەس و جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری دەریایی- ئاسمانیی - سنوورهكان، بارش کاڵکاڤان نوێنەرایەتی تورکیایان دەکرد و ھەریەک لە باڵیۆزی خانەنیش پالڤۆس ئاپۆستۆڵیدیس، بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی دەرەوەی یۆنان، ئالیکساندرۆس کویو، و بەڕێوەبەری نووسینگەی تایبەتی سکرتێری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی یۆنان ئیفیگێنیا کانارا نوێنەرایەتی یۆنانیان دەکرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، ھەڵسەنگاندن بۆ ئهو بابهتانهی له گەڕی ٦٠ههمینی کۆبوونەوەکان باسكرابوون، کرا و دۆخی ئێستا، دوایین پێشھاتەکان و ئەو ھەنگاوانەی کە دەتوانرێت بھاوێژرێن تاوتوێکران.
لایەنەکان لە گەڕی ٦١ههمینی کۆبوونەوەکانی بەدواداچووندا، رێککەوتن لەسەر ئەوەی گەڕی داھاتووی كۆبوونهوهكان لە ئەسینا بەڕێوەبچێت.