Yusuf Özcan,Ramal Abdullah Mahmood
15 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2018
پاریس – AA
به‌ر له ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆی هێله‌گ زه‌رده‌كان له پاریس، ٢٥ كه‌س ده‌ستگیر كران.
France Info رایگه‌یاند به‌ر له ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆی هێله‌گ زه‌رده‌كان له پاریس، ٢٥ كه‌س ده‌ستگیر كران.
خۆپیشاندانی هێله‌گ زه‌رده‌كان كه سه‌ره‌تا به ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژی به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های سووته‌مه‌نی ده‌ستی پێكرد دواتر بۆ توڕه‌بوون و یاخیبوون له حكوومه‌تی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا ئیمانوێل ماكرۆن گۆڕا، وێڕای ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانیان ده‌كات به‌ڵام ئه‌وان ئه‌مڕۆش له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامی ده‌ده‌ن به خۆپیشاندانه‌كانیان.
خۆپیشانده‌ران ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه به‌ڵێنه‌كانی ماكرۆن وه‌ڵامگۆی داخوازییه‌كانی ئه‌وان نین و له شه‌قامی كامپس ئه‌لیزێ و گۆڕه‌پانی ئۆپێرا له پاریس گرد ده‌بنه‌وه.
له سه‌رتاسه‌ری فه‌ڕه‌نسا نزیكه‌ی ٨٩ هه‌زار پۆلیس ئه‌ركدار كراون و هه‌شت هه‌زار پۆلیس و ١٤ ئۆتۆمبێلی گولله‌نه‌بڕ ئاسایشی پاریسی پایته‌خت ده‌پارێزن.