ئیسلام ئاباد
له پاكستان گروپی جه‌ماعه‌تی ئهلئهحراری له بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان جیا بووه‌وه راگەیاندووە كە بە سەر هیچ له لایەنێك سیاسی و ئاینیه‌كانی پاكستان پشتگیری نین.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فارسی ئێرانی، گوته‌بیژی گروپی به‌ناو جه‌ماعه‌تی ئه‌حرار ئیحسانوڵا ئیحسان ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌ندامانی نوێی گروپه‌كه‌یان كه له تاڵیبان جیا بوونه‌ته‌وه زۆربه‌یان له ناوچه هۆزنشینهكانی پاكستانن و ئه‌وان دژی چالاكییه‌كانی سه‌ركرده‌ی بزوتنه‌وه‌ی گه‌لی پاكستان تاهیرولقادری و سه‌ركرده‌ی بزوتنه‌وه‌ی دادی پاكستان عیمران خانن، "چونكه ئه‌و پارته سیاسیانه‌ی ئه‌و كه‌سانه دایانمه‌زراندووه دژی یاساكانی ئیسلامه و پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌ته." جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ئه‌حرار "خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێكه كه توانای بریاردانی هه‌یه" له‌ته‌واوی بواره‌كاندا.
ئیسحان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه وه‌ك جه‌ماعه‌تی ئه‌حرار له‌خه‌می دامه‌زراندنی "سیستمێكی ئایینی ڕاسته‌قینه‌ن"، بۆیه هیچ پارتێكی سیاسی و گروپێكی ئایینی له پاكستان پاڵپشتی نه‌كردوون.
له ڕاگه‌یاندراوی جه‌ماعه‌ته‌كه‌دا هاتووه كە له ناوچه‌ی مۆھماند جه‌ماعه‌تی ئه‌حرار له‌لایه‌ن مه‌ولانا قاسم خۆراسانی و فه‌رمانده‌ی تاڵیبان عومه‌ر خالیده‌وه پێكهێنراوه، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌شدریان له پێكهێنانی جه‌ماعه‌تی ئه‌حرار كردووه له‌وانه‌ش له شارۆچكه‌ی جارسادهی پیشاوه‌ر حه‌قانی قاری شهقیل حافز، له ناوچه‌ی سوات مه‌ولانا یاسین، له ناوچه‌ی خه‌یبه‌ر حافز ئیسماعیل خان، له ناوچه‌ی باجاوهر مه‌ولانا عه‌بدوڵا، له ناوچه‌ی پیشاوه‌ر موفتی محه‌مه‌د و له ناوچه‌ی ئۆراكزای مه‌ولانا حه‌یده‌ر مه‌نسور به‌شداریان له پێكهێنانی جهماعهكهته كردووه.