Sevgi Ceren Gökkoyun
25 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2023
نیویۆرک – AA
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی "Tesla"، ئیلۆن ماسک کارەکانی گوتەلێوەرگرتنی تەواو کرد لە میانی ئەو دۆسیەی بەهۆی بڵاوکردنەوەی تویتێک لە ٢٠١٨ لەسەری کرابوویەوە.
ماسک بەرگریکردن لە خۆی تەواو کرد کە بەهۆی بڵاوکردنەوەی تویتێک لە ٢٠١٨ لەلایەن ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی تێسلا لەسەری کرابوویەوە و هەفتەی رابردوو لە دادگای فیدراڵیی سان فرانسیسکۆ دانیشتنی لەسەر کرا.
ئیلۆن ماسک لە کاتی گوتەلێوەرگرتنی رۆژی هەینی ئاماژەی بەوە دا کە پەیوەندی لە نێوان تویتەکانی ئەو و بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی پشکەکانی تێسلادا نییە و لە کاتی بەرگریکردن لە خۆیشی لە رۆژی دووشەممە جەختی لە گوتەکانی کردەوە.
ماسک ئاماژەی بەوە دا کە بۆ بڵاوکردنەوەی تویتەکانی لەمبارەیەوە بەڵێنی زارەکی لە سندوقی وەبەرهێنەرانی گشتی سعوودیە وەرگرتووە کە لە بەرامبەر پارەدارکردن لە پشکەکانی تێسلا لە بازاڕی بۆرسەدا بکشێتەوە.
ماسک سەرنجیشی خستە سەر ئەوەی کە هۆکارێکی دیکەی لە ئاماژەدان بەوەی کە پارەدانی بۆ فرۆشتنی پشکەکان دابین کردووە بۆ ئەوە بووە پشکەکانی لە SpaceX بفرۆشێت نەک ئامانجی ئەوە بێت وەبەرهێنەران بەدرۆ بخاتەوە.
ماسک لە میانی گوتەلێوەرگرتنی لە رۆژی سێشەممە ئاماژەی بەوە دا بوو کە نیازێکی خراپی نەبووە لە بڵاوکردنەوەی تویتەکانی و بە ئاماژەدان بەوەی کە بە مەبەستی ئاگادارکردنەوەی وەبەرهێنەران تویتی بڵاو کردووەتەوە، بەرگریکردن لە خۆی کۆتایی پێ هات.
- هاوپشکەکانی ماسک بانگەشەی ئەوە دەکەن زیانیان بەر کەوتووە
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی "Tesla"، ئیلۆن ماسک لە تویتێکیدا لە ساڵی ٢٠١٨دا، ئاماژەی بەوە کردبوو کە بیری لەوە کردووەتەوە بە پێدانی ٤٢٠ دۆلار بۆ هەر پشکێکی کۆمپانیاکەی لە بازاڕی بۆرسە بکشێتەوە.
لە بەرامبەردا، وەبەرهێنەرانی تێسلا ئاماژەیان بەوە کرد کە فریودراون و زیانی ملیارەها دۆلاریان بەرکەوتووە، هەربۆیە دۆسیەی قەرەبوویان لەسەر ماسک تۆمار کردووە.
پارێزەرانی سکاڵاکاران باس لەوە دەکەن کە ماسک بە ئەنقەست ئەو تویتەی کردووە و بووەتە هۆی دروستبوونی ناهاوسەنگیی لە پشکەکانی تێسلادا.