نایرۆبی
بەرپرسانی رێکخراوەکە دەڵێن بەھۆی پارێزگاری نەکردن لەکارمەندەکانیان و مەترسیی لەسەر گیانیان، بڕیاریانداوە دوایی بەکارەکانیان بێنن لەسۆماڵ.
رێکخراوەکە رایگەیاندووە: کارمەندەکانمان پەلامار دەدرێن و دەڕفێنرێن، کەچی کەس نییە ژیانیان بپارێزێ و تاوانبارەکانیش دیار نین. ھەر بۆیە لەوێ دەچینە دەرەوەو کارەکانمان دوایی پێ دەھێنین، ئەوەیش دەزانین بەو بڕیارەمان چەندین خەڵکی ئەو وڵاتە بێ بەش دەبن لەخزمەتگوزارییەکانمان کە زۆر پێویستیان پێیەتی.
دوو ساڵ زیاتر ھێرش و پەلاماردانی کارمەندەکانی ئەم رێکخراوە لەسۆماڵ روو لەزیادبوونەو دوو مانگ لەمەوبەر دوو کارمەندی رفێنراویان ئازادکران.