Hemın Othman Mohammed,Sarmand Hameed
16 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2016
ئه‌مریكا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پشتیوانی بێ مه‌رج له حكوومه‌تی مه‌ده‌نی توركیا ده‌كه‌ن كه به رێگای دیموكراسی هه‌لبژێردراوه.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما و به‌رپرسانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا بۆ هه‌لسه‌نگاندنی دوايین دۆخی توركیا له‌باره‌ی هه‌وڵی كوده‌تاكه، كۆشكی سپی راگه‌یه‌ندراویكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "سه‌رۆك ئۆباما جه‌ختی له‌سه‌ر پشتیوانی بێ مه‌رج كردوه‌ته‌وه بۆ حكوومه‌تی مه‌ده‌نی توركیا كه به رێگای دیموكراسی هه‌لبژێردراوه."
هاوكات له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ئۆباما فه‌رمانی به به‌رپرسانی ئه‌مریكی كردووه به‌رده‌وام بن له كار و گفتوگۆ و وتوێژ لەگەڵ توركه‌كاندا. هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ئاسایشی ئه‌و كارمه‌نده ئه‌مریكییانه كراوه كه له توركیادان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌یش كراوه كه هیشتا دلنیا نین له‌وه‌ی له رووداوه‌كاندا هیچ هاووڵاتییه‌كی ئه‌مریكی كوژراوه یان برینداربووه. هه‌روه‌ها داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كانی توركیا كراوه له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسادا جووڵه بكه‌ن و خۆیان به‌دوور بگرن له هه‌ر چالاكییه‌ك كه توندوتیژی و ناسه‌قامگیری لێده‌كه‌وێته‌وه.