Haydar Hadi,Mazın Asad
24 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2018
بەغدا - AA
سەرۆکی بەرەی تورکمانی، ئەرشەد ساڵحی لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون کە لە لایەن سوپای تورکیاوە بەڕێوە دەچێت، رایگەیاند "ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون، ئۆپەراسیۆنی ھێنانی ئاشتی و سەقامگیرییە بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست".
ساڵحی لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، لەبارەی ئۆپەراسیۆنی عەفرینەوە گوتی: "ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون، ئۆپەراسیۆنی ھێنانی ئاشتی و سەقامگیرییە بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست. ھاوکات ئۆپەراسیۆنەکە خزمەت بە یەکپارچەی خاکی ناوچەکە دەکات".
سەرۆکی بەرەی تورکمانی ئاماژەی بەوەش دا کە سیخورەکان لە دوای ھەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی ١٥ی تەمووز، ھەوڵیان دا تورکیا رووبەڕووی قەیرانی ئابووری بکەنەوە و راشیگەیاند تورکیا گشت ئەم ھەوڵانەی پووچەڵکردەوە.
ئەرشەد ساڵحی لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی: "رووداوی سێیەم تاقیکردنەوەی ریفراندۆم بوو، بەڵام تورکیا ئەمەشی تێپەڕاند. ئەگەر پەیەدە لە خاکی سووریا بمێنێتەوە، ئەوا خاکی ئەو وڵاتە دەکەوێتە مەترسییەوە. ئێران و سعوودیەش لە ھەمان ئامانجدان (دابەشبوون). بۆیە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون، ئۆپەراسیۆنی ھێنانی ئاشتی و سەقامگیرییە بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست. نابێت ئەمە لە روانگەیەکی دیکە تەماشا بکرێت. تورکیا چاوی لە خاکی ھیچ کەسێک نییە".
ساڵحی رەخنەی لە بوونی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە عێراق گرت و رایگەیاند پێویستە ناوچەی ئارام لە دژی ئەو جۆرە رێکخراوە تیرۆریستانە پێک بھێنرێت.