Mohamad Misto,Mazın Asad
24 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2018
عەزاز/ ئەنقەرە - AA
- ئەندامە کوردەکانی سوپای سووریای ئازاد کە پشتیوانیی دەکەن لە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون کە لە لایەن سوپای تورکیا بەڕێوەدەبرێت، ئاشکرای دەکەن رێکخراوی تیرۆریستیی پەیەدە/پەکەکە نوێنەرایەتی کورد ناکات و ئەوان عەفرین لە داگیرکاریی رێکخراوەکە رزگاردەکەن.
فەرماندەی لیوای سەڵاحەددین کە سەر بە بەرەی شامە، ئەبو حەیدەر:
- ''ئێمە وەک کورد دەزانین پەکەکە چییە. ئەوەش زۆر باش دەزانین کە کێ و بۆچی دایمەزراندووە و خزمەت بە چی دەکات. پەکەکە هیچ کاتێک بیری لە گەلی کورد نەکردووەتەوە. رێکخراوێکە سەر بە هێزە دەرەکییەکانە. لێرە کاری بیانییەکان جێبەجێ دەکات. هەرکاتێک پێویستیان بێت، بەکاریان دەهێنن''.
ئەندامە کوردەکانی سوپای سووریای ئازاد کە پشتیوانیی دەکەن لە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون کە لە لایەن سوپای تورکیا بەڕێوەدەبرێت، ئاشکرای دەکەن رێکخراوی تیرۆریستیی پەیەدە/پەکەکە نوێنەرایەتی کورد ناکات و ئەوان عەفرین لە داگیرکاریی رێکخراوەکە رزگاردەکەن.
پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو لەسەر هێڵی سنووریی نێوان عەزاز و عەفرین کە بەدەست سوپای سووریای ئازادەوەیە، قسەیان لەگەڵ ئەو جەنگاوەرە کوردانە کرد کە لە ناوچەکە چاوەڕێن و دەستیان لەسەر پەلەپیتکەی تفەنگەکانیانە.
فەرماندەی لیوای سەڵاحەددین، ئەبو حەیدەر کە سەر بە بەرەی شامە ئاماژەی بەوەکرد لەنێو ریزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سەربازییدا ژمارەیەکی زۆر جەنگاوەری کورد بوونیان هەیە و دژ بە هەریەک لە رژێمی ئەسەد و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و پەیەدە/پەکەکە دەجەنگن.
ئەبو حەیدەر گوتی: ''ئێمە وەک کورد دەزانین پەکەکە چییە. ئەوەش زۆر باش دەزانین کە کێ و بۆچی دایمەزراندووە و خزمەت بە چی دەکات. پەکەکە هیچ کاتێک بیری لە گەلی کورد نەکردووەتەوە. رێکخراوێکە سەر بە هێزە دەرەکییەکانە. لێرە کاری بیانییەکان جێبەجێ دەکات. هەرکاتێک پێویستیان بێت، بەکاریان دەهێنن''.
جەختی لەوەشکردەوە کە جیاوازیی لە نێوان پەکەکە و داعشدا نییە و رایگەیاند ''ئینشائەڵڵا عەفرین ئازاد دەکەین. ئینشائەڵڵا دووبارە هەمووان دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵیان. وەک دانیشتوانی سووریا، ئێمە یەک گەلین. داواکەمان و ئازارەکانمان ئێمەی یەکخستووە''.
ئەبو حەیدەر ئاماژەی بەوەکرد پەکەکە نوێنەرایەتی کورد ناکات و گوتی: ''گەلی کورد دژ بە نوێنەرایەتیی کردنییەتی لە لایەن پەکەکەوە. پەکەکە رێکخراوێکە بووەتە بەڵا بۆ گەلی کورد. تکایە جیاوازیی لە نێوان پەکەکە و کوردەکاندا بکەن''.
جەنگاوەرێکی دیکەی سوپای سووریای ئازاد، ئەبو فەیاز ئاماژەی بەوەکرد لە ساڵی ٢٠١١ەوە لە ریزەکانی ئۆپۆزسیۆندایە و گوتی: "ئێمە کوردین، پەکەکە نین. بە کوردی قسە دەکەین. ئێمە لە کۆنەوە بەرگری لە گوند و خاکمان دەکەین".
ئەبو فەیاز ھەروەھا گوتی: "پەکەکە ئایینی نییە و ئەوان لە شوێنێکی دوورەوە ھاتوون. بۆچی؟ بێگومان بۆ دەستبەرداگرتنی خاکمان. بۆیە چی جۆرە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەوان دەبێت؟ رێگە نادەین لە ئێمە نزیک ببنەوە".
ناوبراو لە درێژەی قسەکاتیدا گوتیشی: "ئەگەر مرۆڤەکانمان (لە عەفرین) وا بزانن تورکیا خراپییان بەرامبەریان دەکات، ئەوا بە ھەڵەدا دەچن. تورکیا وڵاتێکی ئیسلامە و خراپی بۆمان نابێت. تورکیا ئاسوودەیی ئێمەی دەوێت و لەم جوگرافیایەدا پێکەوەین لەگەڵ تورکیاین و پێکەوەش کار دەکەین. خوا لە گەل و حکوومەتی تورکیا رازی بێت".
ئەندامێکی دیکەی کوردی نێو سوپای سووریای ئازاد بەناوی ئەبو ئوسامە ئاماژەی بەوە دا کە دژ بە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە دەجەنگن و گوتیشی: "ئەوان لەنێو کاری ھاوبەشن لەگەڵ رژێمدا. شەڕی ئێمە لە دژی ئەوانە. پەکەکە دەیەوێت سووریا دابەش بکات و ئێمەش لە دژی ئەمەین".
ئەبو ئوسامە گوتیشی: "ئێمە براین لەگەڵ کوردی عەفرین. شەڕی ئێمە شەڕی دژ بە پەکەکەیە. پەکەکە ھەرگیز رێگە بە نیشتەجێبوونی کوردانی سووریا لە خاکەکانی خۆیان نادات".
ئەو ئەندامە کوردەی نێو سوپای سووریای ئازاد رایگەیاند "برایانی عەفرین، رزگاربوونتان نزیکە و ئێوە لەدەست تیرۆریستان لەوێدا رزگار دەکەین. تورکەکان برای ئێمەن. ھیچ ناکۆکییەکمان لەگەڵ تورکیا نییە. بە پێچەوانەوە لە شەڕی دژ بە تیرۆریستان لە عەفرین، تورکیا ھاوکاریمان دەکات. سبەی ئەگەر شەڕەکە تەواو بوو، خەڵکەکە بۆ خاکەکانی خۆیان دەگەڕێنەوە. ئێمەش بە ئازادی لە خاکەکانی خۆمان دەژین".