Seyit Aydoğan,Ramal Abdullah Mahmood
03 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2018
ئۆتاوا - AA
پەرلەمانی فیدڕاڵی کەنەدا بەزۆینەی دەنگ رەزامەندی لەسەر داواکارییەک دەربڕی بۆ ئەوەی کڵێسای کاسۆلیک داوای لێبووردن لەو منداڵە رەسانانەی کەنەدا بکات کە لە بەشە ناوخۆیی قوتابخانەکان مابوونەوە و لە لایەن کارمەندانیەوە توندوتیژیان بەرامبەر بەکارھێندراوە.
تێکستی داواکارییەکە لە لایەن پەرلەمانتاری پارتی نوێی دیموکراتی، کارڵی ئانگەز ئامادە کراوە کە پارتێکی ئۆپۆزسیۆنە، لە کۆی ٢٧٩ پەرلەمانتاری بەشدار ٢٦٩ پەرلەمانتار بە بەڵێ و ١٠ پەرلەمانتاری گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنیش بە نەخێر دەنگیان پێدا.
لە داواکارییەکەدا داوا کراوە کڵێسا بە ئەرکە ئاکارییەکانی ھەڵبستێت و رێز لە پەیماننامەی رێککەوتنی بەشە ناوخۆیی قوتابخانەکانی کڵێساکان بگرێت کە لە ساڵی ٢٠٠٦ واژوو کراوە و قەرەبووی ئەو کەسانە بکاتەوە کە لە ژیاندا ماون.
لە داواکارییەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە کڵێسای کاسۆلیک پابەندنەبووە بەو پەیماننامەیە کە پێویست بوو ٢٥ ملیۆن دۆلاری کەنەدی بداتە ئەو کەسانەی لە بەشە ناوخۆییەکان توندوتیژییان بەرامبەر کراوە. ھەروەھا داواشکراوە کڵێسا بەڵگە و زانیارییەکانی بەردەستی رادەست بکات.
دوای رەزامەندی دەربڕین لەسەر داواکارییەکە کارلی ئەنگەز خۆشحاڵی خۆی بە رەزامەندی دەربڕین لە سەر پڕۆژەکەی دەربڕی و گوتی: "زۆر شت ماوە لە پێشمان. دەبێ کاری باشتر بکەین بۆ خەڵکی رەسەن".
بەپێی زانیارییەکانی لیژنەی رێککەوتن و راستییەکان کە لە ساڵی ٢٠١٠ لە کەنەدا دامەزرا، زیاتر لە ١٥٠ ھەزار منداڵ لە بەشە ناوخۆییەکانی قوتابخانەکانی کڵێسا مابوونەوە کە لە دەسپێکی دەیەی ھەشتاکانی سەدەی ھەژدە کرابوونەوە و لە ساڵی ١٩٩٦ داخران. بەشی ھەرە زۆری ئەو منداڵانە لە لایەن راھیب و راھیبە و مامۆستاکانی دیکەوە توندوتیژی جەستەیی، سێکسی و دەروونیان بەرامبەر ئەنجام درابوو.
دوای پشکنینی پزیشکی بۆ ژمارەیەک لەو منداڵانە لە راپۆرتی لیژنەکەدا بڕیارێکی ٩٤ مادەیەی بڵاوکرایەوە. کە لە نێو مادەکاندا داواکرابوو پاپا بە ناوی ڤاتیکانەوە داوای لێبوردن بکا و بە بڕی ٢٥ ملیۆن دلاری کەنەدی قەرەبووی زیانبەرکەوتووان بکرێتەوە.
حکوومەتی کەنەدا لە ساڵی ٢٠٠٨ بە شێوەیەکی فەرمی داوای لێبووردنی لە زیانبەرکەوتووان کرد.