Sangar Hamad Azeez
02 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2018
واشنتۆن - AA
فڕۆکەیەکی کارگۆی سوپای ئهمریكا لە جۆری (C-130 Hercules) لە نزیک شاری ساڤانا لە ویلایەتی جۆرجیا کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە پێنج سەرباز گیانیان لەدەستدا.
بە گوێرەی روونکردنەوەیەکی فەرماندەی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکی، فڕۆکەکە سەر بە هێزی ئاسمانی ئاسایشی نیشتمانی پۆرتۆ ریکۆ بووەوە.
لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوە كراوه کە فڕۆکەکە بە مەبەستی فێرکردن هەڵستابوو لە نزیک فڕۆکەخانەی هیلتۆن هێد لە شاری ساڤانا و بە هۆکارێکی نادیار کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە پێنج سەرنشینی نێو فڕۆکەکە گیانیان لەدەستدا.
لایخۆیەوە یەکێتی ئاسمانی ئەمریکا رایگەیاند کە فڕۆکەکە لە کاتی چوونی بۆ بنکەی ئاسمانی (Davis Monthan) لە ویلایەتی ئەریزۆنا کەوتۆتە خوارەوە.
هەرچەندە تاوەکو ئێستا بە فەرمی باس لە ژمارەی قوربانیانی رووداوەکە نەکراوە بەڵام بە گوێرەی گوتەی بەرپرسانی ئەمریکا، فڕۆکەکە پێنج سەرنشینی لەناو بووە و هەر پێنجیشیان گیانیان لەدەستداوە.