Fuat Kabakcı,Ramal Abdullah Mahmood
02 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2019
په‌كین – AA
له خواردنگه و فرۆشگاكانی په‌كین-ی پایته‌ختی چین گوزاره‌ی "حه‌ڵاڵ" و ئه‌و تابلۆ عه‌ره‌بیانه لاده‌برێن كه په‌یوه‌ندییان به ئیسلامه‌وه‌یه.
له خواردنگه و فرۆشگاكانی په‌كین-ی پایته‌ختی چین گوزاره‌ی "حه‌ڵاڵ" و ئه‌و تابلۆ عه‌ره‌بیانه لاده‌برێن كه په‌یوه‌ندییان به ئیسلامه‌وه‌یه. ده‌بیندرێت له بری ئه‌و تابلۆیانه گوزاره‌ی (qing zhen) هه‌ڵده‌واسرێت كه به زمانی چینی به واتای "حه‌ڵاڵ" دێت.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان لای خاوه‌ن فرۆشگا و خواردنگه‌كان ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان بڵاوكردۆته‌وه كه له سه‌ره‌وه رێنماییان پێدراوه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و گۆڕانكاریانه.
٢٥٩ هه‌زار موسڵمان كه هاووڵاتی چینن له په‌كین ده‌ژین و هه‌زار و ٧٩٧ خواردنگه و فرۆشگای فرۆشتنی چێشت و خواردنی حه‌ڵاڵ له شاره‌كه‌دا هه‌ن.