Ali Cura,Dmitri Chirciu,Rewa Mahmood Hasan
02 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2019
مۆسکۆ - AA
رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەی سیبریای رووسیا و رۆژهەڵات بەردەوامی هەیە سەرەڕای هەموو هەوڵەکان بۆ وەستاندنی.
لەهەفتەی رابردووەوە لە سیبریا کە لە ناوچەی شاخاوی ئورال تا سەر زەریای گەورە درێژدەبێتەوە لە سەر یەک ملیار و ٣١٠ ملیۆن هێکتار زەوی رووداوی ئاگرکەوتنەوە بەردەوامی هەیە و تائێستا نزیکەی ٣ ملیۆن و ٧١هەزار هێکتار دارستان بوونەتە خەڵوز.
گەورەترین بەشی ئاگرەکە لە ناوچەکانی یاکوتیستان و کراسنیۆیارسک رووی داوە.
زیاتر لە ٩ هەزار کەس بەشدار بەیارمەتی ٢هەزار و ٨٠٠ ئۆتۆمبێل و ٢٨ فڕۆکەی ئاگر کوژێنەرەوە بەشدارن لە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.