Hakan Çopur,Muhammet Ali Kemal
03 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2019
واشنتۆن- AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له په‌یامێكدا كه به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م موسڵمانان ده‌كات.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، په‌یامی دۆناڵد تره‌مپ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
تره‌مپ رایگەیاندووە كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی، میلانیا تره‌مپ پیرۆزبایی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌كه‌ن و له په‌یامه‌كه‌یدا هاتووه: "ئه‌م رۆژه پیرۆزه ده‌رفه‌رتی ئه‌وه ده‌داته موسڵمانانی ئه‌مریكا و جیهان كه هاوكاریی هه‌ژاران بكه‌ن، باوه‌ڕیان به په‌روه‌ردگار به‌هێزبكه‌ن، په‌رستشه‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن و له هاووڵاتییانی دیكه نزیكببنه‌وه".
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا تره‌مپ هیوای خواستووه جه‌ژنی ره‌مه‌زان ئاشتی و ئاسووده‌یی بۆ سه‌رجه‌م موسڵمانان بهێنێت.