Mohammed Baqi Hussein
25 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2016
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كیری په‌یامی سووربوونی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش دووپاتكرده‌وه و گوتی: "ئێمه كه نوێنه‌رایه‌تیی وڵاتان ده‌كه‌ین، په‌یامێكمان هه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی هانی ئه‌نجامدانی په‌لامارده‌ده‌ن له برۆكسل، ئه‌نقه‌ره، پاریس، تونس، سان بێرناردینۆ و هه‌رشوێنێكی دیكه یان خۆیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ناترسێین و كۆڵناده‌ین. به پێداگری و خۆڕاگریی گه‌وره‌تره‌وه ده‌گه‌ڕێینه‌وه. تا سڕینه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕه رهتكهرهوهكهتان و روخساره ترسنۆكانهكانتان له‌سه‌ر زه‌وی، ناحه‌وێینه‌وه".
كیری له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌لجیكا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته شارلس میشێل كۆبووه‌وه، دوای كۆبوونه‌وه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كیری رایگه‌یاند، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و تراژیدیایه‌دا ئه‌مریكا پاڵپشتی ئه‌ورووپایه و له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریشدا به‌زه‌یی به‌رانبه‌ر داعش نیشان ناده‌ن كه به‌رپرسیارێتیی خۆی له په‌لاماره‌كان راگه‌یاندووه.
كیری: "ئێمه كه نوێنه‌رایه‌تیی وڵاتان ده‌كه‌ین، په‌یامێكمان هه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی هانی ئه‌نجامدانی په‌لامارده‌ده‌ن له برۆكسل، ئه‌نقه‌ره، پاریس، تونس، سان بێرناردینۆ و هه‌رشوێنێكی دیكه یان خۆیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: ناترسێین و كۆڵناده‌ین. به پێداگری و خۆڕاگریی گه‌وره‌تره‌وه ده‌گه‌ڕێینه‌وه. تا سڕینه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕه رهتكهرهوهكهتان و روخساره ترسنۆكانهكانتان له‌سه‌ر زه‌وی، ناحه‌وێینه‌وه."
كیری وه‌بیریهێنایه‌وه كه داعش به‌رپرسیارێتیی په‌لاماره‌كانی له‌ئه‌ستۆگرتووه و گوتی: "له جیهاندا ته‌نها یه‌ك حكوومه‌تیش نییه پشتگیریی داعش بكات. هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی كه به به‌لجیكاوه له 66 ده‌وڵه‌ت پێكهاتووه به‌رانبه‌ریان وه‌ستاوه. په‌لاماردانی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له‌به‌رئه‌وه‌یه، خه‌لافه‌ته‌كه له‌به‌رچاویاندا داده‌ڕمێت. ئه‌و ناوچانه‌ی كۆنترۆڵیكردوون بچووكدهبنهوه و شه‌ڕكه‌ره‌كانی هه‌ڵدێن. وه‌ك پێشتریش گوتومانه، له‌ناوبردنی داعش به شه‌وێك نابێت. ئه‌مه كاتی ده‌وێت".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سه‌ركه‌وتوو ده‌بن و رایگه‌یاند كه له په‌لاماره‌كانی ئه‌مجاره‌دا هاووڵاتی ئه‌مریكیش گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام له‌وباره‌وه ژماره‌ی نه‌دا. ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئاژانسی ئاسۆشییهتید پرێس له‌زاری به‌پرسانی ئهمرییهوه كه ناویان نه‌براوه رایگه‌یاندووه، دوو هاووڵاتیی ئه‌مریكی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
- "ئه‌ركی F-16 كان به‌رده‌وامده‌بێت"
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌لجیكا شارس میشێلیش رایگه‌یاند به‌رده‌وامده‌بن له هێرشه ئاسمانییه‌كانیان بۆ سه‌ر داعش و گوتی: "له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ هۆڵه‌ندا هه‌مانه، ئه‌ركیF-16 كانمان به‌رده‌وامده‌بێت. له‌باره‌ی فراوانكردنی ئهركهكانیشیانهوه له‌نێوان حكوومه‌ت و په‌رله‌ماندا كۆبوونه‌وه ئه‌نجامده‌ده‌ین".